١٠ تەمووز ٢٠٢١ - ١٤:٠١
دوایین ھەواڵەکان لە بارەی تەقینەوەی پارکی میللەتی تاران

وتەبێژی رێکخراوی ئاگرکوژاندنەوەی تاران گوتی ، تەقینەوە لەپارکی میللەتی تاران ھیچ زیانێکی دارایی و گیانی نەبووە .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کاتژمێر 52 خولەی بەربەیانیی ئەمڕۆ شەممە گرمەی تەقینەوە لە پارکی میللەتی تاران لە باکووری تاران راپۆتکرا . 

 جلال مەلیکی وتەبێژی رێکخراوی ئاگرکوژاندنەوەی تاران گوتی ، ھیچ ئاسەوارێک لە بڵێسەی ئاگر یان تێکڕوخان لە شوێنی تەقینەوە لە پارکی میللەتی تاران نیە . 

 سەرار حەمید ھوداوەند جێگری فەرماندەی پۆلیسی تارانیش گوتی ، رووداوی تەقینەوە لە پارکی میللەت ، شتێکی وانەبووە و تەنیا بۆ ساتێک دەنگی تەقینەوە بیستراوە . 

وتیشی ھیچ بینایەک زیانی پێنەگەیشتووە و تووشی ئاگرکەوتنەوە نەبووە و ھۆکاری تەقینەوەکە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و دوای ئاشکرابوون ، وردەکاریی رووداوە رادەگێندرێ . 

342/